ئەو كارانەی دەبێت بیكەیت ئەگەر ناتەوێت لە هاوسەرەكەت جیابیتەوە

11:13 - 07/11/2022

2329جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هەندێك ئەو هاوسەرانەی پێكەوە دەژین، بەهۆی لێكتێنەگەیشتن نەگونجانیان پێكەوە بڕیاری جیابونەوە دەدەن، كە ئەمە زۆركات پەشیمانیان دەكاتەوە لە داهاتودا، دەكرێت پێش ئەوەی جیابنەوە كات مابێت بۆئەوەی دوبارە پەیوەندییەكەتان چاك بكەنەوە و لاپەڕەیەكی نوێ لە ژیانتاندا هەڵبدەنەوە.

ماڵپەڕی brides ئەو چەند كارەی بڵاوكردوەتەوە كە پێویستە هاوسەران بیكەن ئەگەر نایانەوێت جیابنەوە.

1. بە بەردەوامی و بێ مەرج رێزی هاوسەرەكەت بگرە، گوێی بۆ بگرە و بێ رێزی بەرامبەر مەكە.

2. راستگۆبە لەگەڵی لەبارەی داهاتەكەتەوە و بە هیچ شێوەیەك لەبارەی لایەنی ماددی راستییەكانی لێمەشارەوە.

3. خۆت بناسە و بزانە ئەو بابەتانە چییە كە پێی توڕە دەبیت و ئەو بابەتانەش بزانە كە ئەو پێی توڕە دەبێت، بە هیچ شێوەیەك ئەو كارانە مەكە كە ئەو نیگەران دەكات، پاشان پێی بڵێ كە تۆ ناتەوێت ئەو كارانەت بەرامبەر بكات.

4.  واز لە رابردو بهێنە، ئەو هەڵانەی كراون لەلایەن هەردولاوە لەبیری بكەن، كاتێك دەتەوێت داهاتویەكی باشتان هەبێت، دەبێت چیتر باسی رابردو نەكەن.

5. خۆشەویستی بۆ بەرامبەرەكەت دەرببڕە و هەرگیز خۆشەویستی كەم مەبەخشە، بەڵكو بەردەوام خۆشەویستی خۆتی نیشان بدە.

6. لایەنە ئەرێنییەكانی هاوسەرگیرییەكەت ببینە، لەبری ئەوەی تەنها خاڵە جیاوازەكانتان ببینیت، خاڵە لێكچو و هاوبەشەكانتان ببینە.

7. ئەو رەفتارانە كەمبكەرەوە كە بەرامبەرەكەت بێزار دەكات، كاتێك دەتەوێت ژیانت بگۆڕیت بۆ باشتر پێویستە قوربانی بدەیت.