ئەم ئاماژانە پێتدەڵێت لە پەیوەندییەكەتدا خۆت دۆڕاندوە

03:53 - 03/11/2022

3392جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

كاتێك لە پەیوەندییەكی تەندروستی خۆشەویستیی یان هاوسەرگیریدایت، زیاتر لە هەمو شتێك هەست بە گرنگی و بونی خۆت دەكەیت و هاوكات دڵخۆش و ئاسودەیت، بەڵام كاتێك ئەو پەیوەندیەی تێیدایت ناتەندروست و گونجاو نییە، خۆتی تێدا ون دەكەیت و هیچ ئاسودەییەكت نامێنێت.

چەند نیشانەیەك دەریدەخات خەریكە خۆت دەدۆڕێنیت لە پەیوەندییەكەتدا.

1. كەسایەتیت بە تەواوی گۆڕاوە و خەریكە خۆت ناناسیتەوە، ئەم گۆڕانكارییەش بە لایەنی نەرێنییە نەك ئەرێنی.

2. كاتت بۆ خۆت نامێنێت، بەو واتایەی بەردەوام خۆت بە دڵخۆشی بەرامبەرەكەت تەرخان كردوە لە كاتێكدا ئەو هیچ ئەو كاتەی بۆ تۆ تەرخان نەكردوە.

3. كاتت بۆ خێزان و هاوڕێكانت نەماوە تەنانەت ناتوانیت پەیوەندییشیان پێوە بكەیت، خەریكە هاوسەنگی ژیانی كۆمەڵایەتیت لەدەستدەدەیت.

4. زۆربەی كات بەرامبەرەكەت ناچارت دەكات هەڵبژاردن بكەیت لەنێوان پێویستییەكانی ئەو و ئەوەی خۆت دەتەوێت، لە كۆتاییشیدا بەهۆی خۆشەویستییەوە پێویستییەكەی ئەو هەڵدەبژێریت.

5. ناتوانیت بچوكترین بڕیاری سەربەخۆ بدەیت بێ ئەوەی ئەو ئاگادار بكەیتەوە، كاتێكیش ئەوە دەكەیت كاردانەوەی نەرێنی دەبێت.

6. خەونەكانت لەدەستداوە، چیتر بەدوای خەون و ئامانجەكانتدا ناڕۆیت، لەكاتێكدا پێشتر زۆر بەدوای خەونەكانتدا رۆیشتویت.