چۆن دڵی كەسانی چواردەورت بەدەستبهێنیت؟

11:45 - 29/10/2022

3013جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

بەدەستهێنانی دڵی زۆرینەی ئەو كەسانەی لە چواردەورتن ئاسان نییە و زۆر كەس ئارەزو دەكەن فێریبن، بەتایبەت ئەو كەسانەی بۆ یەكەمینجار سەردانی شوێنێك دەكەن و مەبەستیانە كەسێكی قبوڵكراو و خۆشەویست بن، بە چەند رێگەیەك دەتوانیت فێری ئەم كارە بیت.

1. كەسێكی سەركەوتوبە
سەركەوتن یەكێكە لە كلیلەكانی بەدەستهێنانی دڵی خەڵك، زۆرینەی ئەو كەسانەی سەركەوتون پەیوەندییەكی سەركەوتویان هەیە لەگەڵ چواردەوریان.

2. هەمو كەسێك قبوڵ بكە
كەسانی چواردەورت بە جیاوازییەكانیانەوە قبوڵ بكە، رەخنەیان لێمەگرە بە بەردەوامی و بێ هۆكار، ئەگەریش رەخنەت گرت رەخنەی دروستكەر بگرە.

3. زەردەخەنە زۆر بكە
ئەو كەسانەی بەردەوام زەردەخەنە لەسەر روخساریانە، لای كەسانی چواردەوریان خۆشەویستن و ئاسانتر هاوڕێی نوێ پەیدا دەكەن و پەیوەندییەكانیان بەهێزتر دەكەن.

4. گوێگرێكی باش بە
ئەو كەسەی قسەت بۆ دەكات و دڵی خۆیت لەلا دەكاتەوە بە باشی گوێی بۆ بگرە و هەوڵبدە لێی تێبگە، ئیتر ئەو كەسە هاوسەر، هاوڕێ، هاوپیشە، منداڵ یان هەركەسێك بێت.

5. خۆشییەكانت بەش بكە
هەمیشە خۆشییەكانت لەگەڵ چواردەورت بەش بكە و رێگە بدە ئەوانیش لەگەڵت بن كاتێك سەركەوتن بەدەستدەهێنیت.

6.خۆت بگونجێنە
سادە مامەڵە لەگەڵ چواردەوت بكە و خۆت بگونجێنە، هەوڵبدە ناكۆكی دروستمەكە لەگەڵ كەسانی دیكە.