ئەگەر ئەم نیشانانەت تێدابو بە خێرایی سەردانی پزیشكی دەرونی بكە

02:52 - 27/10/2022

6882جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

قسەكردن لەگەڵ پزیشكی دەرونی یان راوێژكاری دەرونی دەربارەی كێشە دەرونییەكان یان هەر شتێك كە گرفتی بۆ دروستكردویت كارێكی پێویستە، ئەمەش واتای ئەوە نییە تۆ كەسێكی لاواز بیت یان پێویست بكات شەرمی لێبكەیت، بەڵكو یارمەتیت دەدات بە زویی ئەو دۆخە تێپەڕێنیت و ژیانێكی ئاسایی بژیت.

ئەگەر هەستت بەم نیشانانە كرد باشتر وایە بە زویی سەردانی پزیشكی دەرونی بكەیت.

1. توانای كۆنترۆڵكردنی هەستەكانی خۆتت نییە، بە زویی توڕە دەبیت یان دڵتەنگ دەبیت، ئەم حاڵەتەش واتلێدەكات بڕیاری هەڵە بدەیت.

2. چیتر چێژ لەو كاتانە یان ئەو بابەتانە نابینیت كە پێشتر زۆر چێژت لێیان وەردەگرت و پێی دڵخۆش دەبویت.

3. هەست بەبێ هیوایی دەكەیت، وابیردەكەیتەوە ئەو دۆخەی تێیكەوتویت لێی رزگار نابیت.

4. سیستمی خۆراكیت تێكچوە، كەمتر لە جاران دەخۆیت یان زیاتر دەخۆیت، هەروەها سیستمی خەوت تێكچوە.

5. هەست بە كەمیی دەكەیت، لە هەمو كارێكدا دەگەڕێیتەوە دواوە و پێتوایە سەركەوتونابیت.

6. خۆت لە كەسانی چواردەورت دوردەخەیتەوە و تێكەڵیان نابیت.

7. بیر لەوە دەكەیتەوە زیان بە خۆت بگەیەنیت، یان بیر لە خۆكوشتن دەكەیتەوە (ئەم نیشانەیە بە هیچ شێوەیەك پشتگوێ مەخە و بەزویی سەردانی پزیشكی دەرونی بكە).