لە خۆشەويستیدا مەترسە لەوەی ئەم كارانە بكەیت

02:50 - 26/10/2022

4245جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

كاتێك بڕیار دەدەیت پەیوەندی خۆشەوستی دروستبكەیت و كەسێك هەیە لە ژیانتدا، پێویستە لە كاتی خۆیدا ئەو كارانە بكەیت كە پێویستە ئەنجامیانبدەیت، ئەگەر بترسیت لە ئەنجامدانیان، رەنگە دواتر پەشیمانبیتەوە.

1. دەربڕینی خۆشەویستی
هیچ كاتێك مەترسە لەوەی هەستەكانت بەشێوەیەكی راستەقینە دەربڕیت، لە خۆشەویستیدا ئەوەی وادەكات دڵی بەرامبەرەكەت بەدەستبهێنیت، ئەو هەستانەیە كە بۆی دەردەخەیت.

2. ناساندنی بە خێزانەكەت
كاتێك كەسێكی دروست دێتە ژیانتەوە، بە خێزانەكەتی بناسێنە و مەترسە لەوەی كاردانەوەی جیاوازیان هەبێت، هەمیشە كارە دروستەكە ئەوەیە خێزانەكەت لەو پەیوەندییە ئاگاداربن.

3.  گرفتەكانی پێ بڵێیت
كاتێك هەندێك گرفت هەیە لە بەرامبەرەكەت، مەترسە لەوەی پێی بڵێیت و گومانی ئەوە مەكە جێتبهێڵێت، لەبەر ئەوەی كەسە دروستەكان هەمیشە دەمێننەوە.

4. متمانەی پێبكەیت
بەبێ متمانە پەیوەندی خۆشەویستی سەركەوتو نابێت، هەربۆیە كاتێك بە خۆشەویستی ژیانتی هەڵدەبژێریت متمانەی پێبكە، یاخود ئەو كەسە هەڵبژێرە كە متمانەی پێدەكەیت.