هەرگیز دەبارەی ئەم بابەتانە بیر مەكەرەوە

02:31 - 25/10/2022

2867جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

بیركردنەوەكانی رۆژانەمان، كاریگەری لەسەر تەواوی ژیانمان دەبێت و رەنگدانەوەی دەبێت، هەربۆیە گرنگە بزانیت ئەو بابەتانە چییە كە بیری لێدەكەیتەوە، وە پێویستە خۆت بە دوربگریت لە كۆمەڵێك بابەت كە دواتر پەشیمانت بكاتەوە.

1. خۆكوشتن
ژیان هەرچەند سەختیت روبەڕوت بكاتەوە و خەمت پێبدات، هێشتا هیوا هەیە بۆئەوەی بەرەو باشتربونی بەریت و ئەو دۆخە تێپەڕێنیت، هیچ كاتێك خۆكوشتن چارەسەری بابەتەكانی نەكردوە.

2. شكست
كاتێك هەوڵ بۆ ئامانجێك دەدەیت، لەبیرتبێت چەندین ئەگەر لە پێشتە و تەنها شكست نییە، هەربۆیە بیری لێمەكەرەوە هەوڵی تەواوەتی خۆت بدە.

3. خراپەی كەسانی دیكە
هیچ كاتێك بە خراپەی كەسانی دیكە تۆ قازانج ناكەیت، بەڵكو واتلێدەكات بەردەوام سەرنجت لەسەر كەسانی دیكە بێت و خۆت پشتگوێ بخەیت.

4.  هەوڵنەدان
هەوڵدان یەكەمین هەنگاوی سەركەوتنە، كاتێك ئارەزوی شتێك دەكەیت، بیر لەوە مەكەرەوە كە پشتگوێی بخەیت، بەڵكو هەوڵی بۆ بدە و تواناكانت بەكاربهێنە، چونكە هێزی ناخت ئەو كاتە دەستپێدەكات كە هەوڵدەدەیت.