چۆن پارێزگاری لە مانەوەی رەنگی جلەكانت بكەیت؟

11:50 - 25/10/2022

2460جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

بەشێك لە خەڵكی گرفتی تێكچونی رەنگی جلەكانی هەیە لە كاتی شتنی جلەكانیان، بەتایبەتی ئەو جۆرانەی رەنگیان تۆخە، بە چەند شتنێك رەنگەكەیان كاڵ دەبێتەوە.

بە چەند رێگەیەك دەتوانیت پارێزگاری لە مانەوەی رەنگەكەی بكەیت.

1. هەوڵبدە بە ئاوی گەرم جلەكانت مەشۆ، بە ئاوی سارد بیشۆ.

2. ئەگەر بە جلشۆر جلەكانت دەشۆیت، زۆر وشكی مەكەرەوە، رێگە بدە خۆی وشك بێتەوە.

3. بۆ ماوەیەكی زۆر لەبەردەمی خۆردا هەڵیمەخە، هەر ئەوەندەی وشكبوەوە لایبدە.

4. جۆری قوماشی جلەكان جیابكەرەوە و بە جیا بیانشۆ، چەند جۆرێكی قوماشی جیاواز پێكەوە مەشۆ، بەتایبەتی قوماشی نەرم لەگەڵ قوماشی زبر پێكەوە مەشۆ.

5. هەمیشە پێش ئەوەی جلەكان بشۆیت، تەماشای ئەو رێنماییانە بكە كە بە پارچەیەك قوماشی زیادە بە جلەكەوەیە و نوسراوە، لەوێ پێتدەڵێت كە ئەو جلە دەبێت چۆن بشۆرێت.

6. رەنگی قوماشەكان جیابكەرەوە، قوماشێك رەنگەكەی تۆخ بێت، لەگەڵ كاڵ مەیشۆ.

7. جلەكانت بە هەڵاوگێڕی بشۆ، واتە دیوی ناوەوەی بهێنەرە دەرەوە.