كارزان فاروق گۆرانی بۆ دۆخی كوردستان دەڵێت

02:25 - 06/10/2022

1395جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هونەرمەندی گۆرانیبێژ، كارزان فاروق گۆرانییەكی نوێی بەناوی "كوردستان" بۆ دۆخی ئێستا بڵاوكردەوە.

كارزان فاروق لە كەناڵی یوتیوبی كلیپی "كوردستان"ی بڵاوكردەوە، كە گۆرانیەكی كورتە دەربارەی دۆخی ئێستای كوردستان و دەڵێت، سڵاو لە گیانی پاکی شەھیدان، خودا کوردستانمان بپارێزیت.

کارزان فاروق یەکێکە لە گۆرانیبێژە گەنجەکان و هەواداری تایبەت بە خۆی هەیە، جگە لە گۆرانی بەشێوەی سینگڵ تراک لەگەڵ چەند هونەرمەندێک وەکو شاباز زەمانی و کەمال محەمەد گۆرانی دوێتی هەیە.