خەندان لایف
كێشەكانی نوێن ئەنجیلینا جولی و براد پیت بەردەوامە، ئەنجیلینا جولی ئەمجارە براد پیت تۆمەبار دەكات بەوەی لە منداڵەكانی داوە و توندوتیژی بەرامبەریان ئەنجامداوە.
ئەنجیلینا جولی لە نوێترین ئەو بەڵگانەی پێشكەشی دادگای كردوە لەبارەی كێشەكانی خۆی و براد پیت ئەوەی خستوەتەڕو كە براد پیت لە كاتی گەشتێكیاندا لە ساڵی 2016، زللـەی لە یەكێك لە منداڵەكانی داوە و دەستیخستوەتە قورگی یەكێك لە منداڵەكانی دیكەش.
لەلایەكی دیكەوە ئەو دو هونەرمەندە كەیسێكی كراوەیان لە دادگا هەیە و پێشتر براد پیت سكاڵای یاسایی تۆماركرد لەسەر ئەنجیلینا جولی و تۆمەتباری كرد بە ناوزڕاندن كاتێك هەوڵیداوە پشكەكانی خۆی لە زەوییە كشتوكاڵییە هاوبەشییەكەیان بفڕۆشێت.
لە هەمان كاتدا ئەنجیلینا جولی رەتی دەكاتەوە دەستبەرداری مافەكانی خۆی و منداڵەكانی بێت، ئەمەش كێشەكەی نێوانیان قوڵ كردوەتەوە.