هونەرمەندێك لەسەر نەزانینی گۆرانییەك كوژرا

03:23 - 04/10/2022

4461جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هونەرمەندێكی تورك بە ناوی ئۆنور شەنەر لەسەر نەزانینی گۆرانییەك لەلایەن سێ كەسەوە لە ئەنقەرە كوژرا.

ئۆنور شەنەر، كە ماوەیەكه‌ وەكو میوزسیان و گۆرانیبێژ دەركەوتوە، شەوی دوشەممە، لە ئاهەنگێكدا گۆرانی وتوە لەگەڵ گروپەكەی، لەلایەن سێ كەسەوە داوای لێكراوە گۆرانیەك بڵێت، ئەویش پێی وتون كە ئەو گۆرانییە نازانێت و ناتوانێت بیڵێت، ئەمەش بوەتەوە هۆی دروستبونی كێشە لە نێوانیان.

پاش ئەو بابەتە، ئەو سێ گەنجە هێرشیان كردوەتەوە سەر ئۆنور و بە شوشەی شكاوی پەرداخەكان كوشتویانە.

هاوڕێكانی ئۆنور كە لەو كاتەدا لەگەڵیدابون، لەبارەی روداوەكەوە وتیان، "بۆ نانخواردنی ئێوارە هاتین بۆ ئێرە، سەرەتای ئاهەنگەكە بو، كە گروپی یەكەم هاتن، بو بە شەڕ، لەناكاو گوێمان لە دەنگی شكانی شوشەكان بو، ئۆنور كەوتە سەر زەویەكە و لەناو خوێنی خۆیدا مابو، دواتر پۆلیس هاتن و گەنجەكانیان دەستگیر كرد".

ئۆنور لە ساڵی 1977 لەدایكبوە و میوزسیانە، ساڵانێكە دەركەوتوە و هەوادارێكی زۆری هەیە و خاوەنی كچێكە.

Ünlü isimlerden Onur Şener'in öldürülmesine tepki | N-Life