چۆن بەرامبەرەكەت ناچار بكەیت رێزت بگرێت؟

02:20 - 03/10/2022

6585جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هەمو كەسێك ئارەزوی ئەوەی دەكات رێزی بگیرێت لەلایەن كەسانی چواردەورییەوە و بۆچون و وشەكانی بە گرنگ ببینرێت و هەمیشە وەكو كەسێكی بە بەها تەماشا بكرێت، ئەمەش كارێكی مەحاڵ نییە، دەكرێت بێ ئەوەی چاوەڕێی بەرامبەرەكەت بكەیت بزانیت رێزت دەگرێت یان نا، خۆت ناچاری بكەیت بەوەی ئەو كارە بكات.

1. رێزی كات بگرە
كاتێك لەگەڵ كۆمەڵێك كەسدا كۆدەبیتەوە بۆ قسەكردن، لە سەرەتاوە رێزی ئەو كاتە بگرە كە لەگەڵ ئەوان بەسەری دەبەیت، خۆت سەرقاڵ مەكە بە بەكارهێنانی مۆبایل یان هەر شتێكی دیكەوە، ئەمەش وادەكات ئەوان هەمان كار بۆ تۆ بكەن.

2. با وشەكانت كاریگەر و بەهێزبن
گرنگی بدە بەوەی چی دەڵێیت نەك چەند دەڵێیت، هەمیشە با بابەتەكانت رون بن و وریای ئەو بابەتانە بیت كە لەسەری دەدوێیت، هەندێك بابەت كە شیاوی قسەكردن نین، لەسەریان مەدوێ.

3. متمانەت بە خۆت هەبێت
هەمیشە متمانەبەخۆبون ئەو وێنایە لای كەسانی چواردەور دروستدەكات كە كەسێكی بەهێز بیت، ئەمەش وادەكات رێزت بگرن.

4. سنوری كەسانی دیكە مەبەزێنە
هەمیشە بۆشاییەك لە نێوان خۆت و كەسانی دیكە بهێڵەرەوە و سنورەكان مەبەزێنە، خۆت مەخەرە ناو هەندێك بابەتی تایبەتییەوە كە پەیوەندی بە تۆوە نەبێت.

5. تەماشای رەفتاری ئەو كەسانە بكە كە رێزیان دەگیرێت
كەسانێك هەن لە چواردەورت كە رێزێكی زۆریان لێدەگیرێت، دەتوانیت تەماشای رەفتار و هەڵسوكەوتیان بكەیت بزانیت چی دەكەن، بۆئەوەی لێیانەوە فێربیت.