لەمیا جەمال بە زمانی كوردی گۆرانی دەچڕێت

12:29 - 01/10/2022

3927جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

خانمە گۆرانیبێژی تونسی، لەمیا جەمال نوێترین بەرهەمی بە زمانی كوردی بەناوی "داو" بڵاوكردەوە.

لەمیا جەمال لە كەناڵی یوتیوبی هەڵكەوت زاهیر گۆرانی "داو"ی بڵاوكردەوە، لە تێكستی كوردۆ شابانە، هەڵكەوت زاهیر ئاوازەكەی بۆ داناوە، یەحیا مەوجی كاری دابەشكردنی بۆئەنجامداوە.

ئەمە یەكەمینجار نییە ئەو خانمە گۆرانیبێژە بە زمانی كوردی بەرهەمی هونەری بڵێت، پێشتر چەند گۆرانییەكی دیكەی بە كوردی بڵاوكردوەتەوە و گوێگرێكی زۆری هەیە.