خەندان لایف
خانمە هونەرمەند و گۆرانیبێژ، كیژان ئیبراهیم خەیات نوێترین بەرهەمی بەناوی "كوردینە" بڵاوكردەوە.
كیژان ئیبراهیم خەیات لە كەناڵی یوتیوبی خۆی گۆرانی "كوردینە"ی بڵاوكردەوە، كە بۆ مەرگی خانمی لاو، ژینا ئەمینی وتویەتی، لە تێكستی نزار ناشادە و ئەو خانمە هونەرمەندە خۆی ئاوازی بۆ داناوە.
کیژان لە ساڵی 1985 لەدایکبوە، یەکێکە لە خانمە دەنگ خۆشەکان و ساڵانێکی زۆرە کاری هونەری دەکات و بەشداری لە چەندین ئۆرکێسترای جیهانی کردوە و هەوادارێکی زۆری هەیە، سەر بەخێزانێکی هونەریە و بەشێکی زۆری ئەندامانی خێزانەکەی ئەکتەر و گۆرانیبێژن، هاوسەری شێوەکاری ناسراو زیرەک میرەیە و خاوەنی دو منداڵە.