رۆزبێ بەهۆی ژیناوە دوای 8 ساڵ بێدەنگی دەشكێنێت

12:26 - 25/09/2022

17330جار خوێندراوەتەوە

خەندان لاف

هونەرمەندی گۆرانیبیژ، رۆزبێ دوای 15 ساڵ بێدەنگی شكاند و گۆرانییەكی بۆ مەرگی ژینا بڵاوكردەوە.

رۆزبێ لە كەناڵی یوتیوبی خۆی نوێترین بەرهەمی بەناوی "شەوارەی ئاگر" بڵاوكردەوە، كە لە تێكست و میوزیكی هونەرمەند خۆیەتی، پێشكەش بە مەرگی ژینای كردوە.

ئەم بەرهەمەی رۆزبێ پاش 8 ساڵ دوركەوتنەوە و بێدەنگییەتی لە كاری هونەریدا.

رۆزبێ موسڵح له‌ ساڵی 1987 له‌ شاری سنه‌ی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایكبوه‌، هه‌ر له‌و شاره‌ خوێندویه‌تی و په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی ته‌واوكردوه‌، دواتر له‌ ساڵی 1998 ده‌ستیكردوه‌ به‌كاری میوزیك و ئەو بەشەی له‌ زانكۆی تاران ته‌واو كردوه‌، خاوەنی چەندین بەرهەمی تایبەت بە خۆیەتی.