میرا عەلی گۆرانی "جەمیلە" بڵاودەكاتەوە

01:40 - 15/09/2022

7693جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هونەرمەندی گۆرانیبێژ، میرا عەلی بەرهەمێكی نوێی بەناوی "جەمیلە" بڵاوكردەوە.

میرا عەلی لە كەناڵی یوتیوب گۆرانییەكی نوێی بەناوی "جەمیلە" بڵاوكردەوە، كە بەرهەمێكی هونەرمەندی گەورە، حەسەن زیرەكە، هەڵكەوت زاهیر و شەماڵ مەحمود كاری ئامادەكردن و میوزیكیان بۆ ئەنجامداوە، لە دەرهێنانی بڕیار فەتاحە.

میرا عەلی لەگەڵ ئەوەی خۆی خاوەنی چەند بەرهەمێكی تایبەت بە خۆیەتی، هاوكات گرنگییەكی زۆر بە گۆرانییە فۆلكلۆرییەكان دەدات.