خوسرەو جاف "قەلەندەر نامە" بڵاودەكاتەوە

11:51 - 05/09/2022

3518جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

ئەدیب و هونەرمەندی گەورەی كورد، خوسرەو جاف شیعری "قەلەندەر نامە" بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە.

خوسرەو جاف لە كەناڵی یوتیوبی هەڵكەوت زاهیر بەرهەمی "قەلەندەر نامە"ی بڵاوكردەوە، كە كۆمەڵە شیعرێكن، لە نوسینی خۆییەتی، تەواوی میوزیكەكانی لەلایەن هەڵكەوت زاهیر دانراوە، فەرشاد رۆستەمی كاری ئەڕێنجی بۆ كردوە و لە دەرهێنانی ئەشیر ئەنوەرە.

لە ئەمساڵدا خوسرەو جاف چەند بەرهەمێك دیكەی شیعری بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ لەگەڵ هەڵكەوت زاهیر بڵاوكردوەتەوە و بینەرێكی زۆری هەبوە.

خوسرەو جاف لە شەوی نەورۆزی ساڵی 1945 لە کەلار لە دایکبوە، بەشی تەلارسازی لە کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی تاران تەواو کردوە، دواتر ماجستێری لە هەمان بواردا بەدەستهێناوە، خاوەنی زیاتر لە 60 کتێبی جۆراوجۆرە، هەندێك لە بەرهەمەکانی وەرگێڕدراوەنەتە سەر زمانەکانی دیكە، چەندین خەلاتی رێزلێنانی پێبەخشراوە.