بۆ یەكەمینجار كریس رۆك لەبارەی زللـەكەی ویڵ سمیس دێت دەنگ

11:47 - 04/09/2022

6756جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

ئەكتەری كۆمیدی، كریس رۆك بۆ یەكەمینجار لەبارەی ئەو زللـەیە دێتە دەنگ كە لە ئەكادیمیای ئۆسكار لەلایەن ویڵ سمیسەوە لێیدرا و دەڵێت، روی راستەقینەی ویڵ سمیس دەركەوت.

كریس رۆك بۆ یەكەمینجار لەگەڵ دەیڤ شەپێل باسی لەو روداوەكرد كە لە مەراسیمی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ئۆسكار رویدا و وتی، "ئەوە راستە ئەو  زللـە نەفرەتییە ئازاری زۆربو، ئەو لەسەر گاڵتەیەكی بێ مانا لە منی دا، ئەوە جوانترین گاڵتە بو كە كردم".

وتیشی، "ویڵ بۆ ماوەی 30 ساڵ وایكرد وەكو كەسێكی نایاب دەربكەوێت، بەڵام ماسكەكەی لابرد و نیشانی داین كە ئەویش وەكو ئێمە ناشرینە، هەرچیەك روبدات هیوادارم ئەو ماسكەكە نەكاتەوە روخساری و رێگە بدات روخساری راستەقینەی هەناسە بدات، من خۆم لە هەردو كەسایەتییەكەدا دەبینم".

ئەمە لە كاتێكدایە ویڵ سمیس لەسەر ستەیجی ئۆسكاری ئەمساڵ زللـەیەكی لە كریس رۆك دا، لەبەر ئەوەی گاڵتەی لەبارەی جەیدا سمیس، هاوسەرەكەیەوە كرد، كە بەهۆی دۆخی تەندروستییەوە قژی تاشیبو، پاش روداوەكە داوای لێبوردنی كرد و دەستبەرداری مافی بە ئەندامبونی بو لە خەڵاتەكانی ئەكادیمیای ئۆسكار و وتی، "ئامادەم بۆ هەر بڕیارێك كە ئەكادیمیاكە بیدەن لەبارەی منەوە".

پاش ئەو رەفتارە ستافی ئامادەكاری خەڵاتی ئۆسكار رایانگەیاند كە لێپێچینەوە لەو رەفتاری ویڵ سمیس بكەن، چونكە توندوتیژی و كێشەدروستكردن دژی یاساكانی مەراسیمەكەبو و بڕیاردرا بۆ ماوەی 10 ساڵ ویڵ سمیس لە ئەكادیمیای ئۆسكاری دوربخەنەوە.