خەندان لایف
زینک یه‌کێکه له کانزا گرنگه‌کان بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ و به تایبه‌ت له منداڵان، كەمی زینك رەنگە گرفتی تەندروستی بەدوای خۆیدا بهێنێت، دکتۆر کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراک گرنگی ئەم ماددەی خستوەتەڕو لەگەڵ باشترین سەرچاوە خۆراكییەكان.
1. ڕۆڵێکی گرنگی هه‌یه له گه‌شه‌ی مناڵ و مێرمناڵان له باڵا و کێش و گه‌شه‌ی ئێسقان و گه‌شه‌ی کۆئه‌ندامی زاوزێ.
2. خێراکردنی پڕۆسه‌ی نوێکردنه‌وه‌ی خانه‌کانی پێست، هەربۆیه به‌کاردێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی هه‌وکردنی پێست و سوتاوی و حه‌ساسیه‌ت و ئه‌کزیما؛ زیپکه و سوربونه‌وه و سوتاوی به هۆی تیشکی خۆره‌وه.
3. زۆر به سوده بۆ خانمانی دوگیان بۆ گه‌شه‌ی کۆرپه و ڕێگری کردن له نه‌خۆشی بۆماوه‌یی و له‌دایک بونی پێش وه‌خته‌ی کۆرپه.
4. ڕۆڵی هه‌یه له کارلێکی ناوخانه‌کان و ڕاگرتنی ئاستی ئاسی شه‌کر له خوێن.
5. به‌هێز کردنی به‌رگری (مه‌ناعه‌ی) له‌ش.
6. یارمه‌تی ڤیتامین A ده‌دات له پێکهانی توێژاڵی میلانین له‌چاو، که زۆر گرنگه بۆ بینین.
7. زیاتر له 200 ئه‌نزیم هه‌یه له ناو جه‌سته که پێویستیان به زینکه تا به باشی کار بکه‌ن.
نیشانه‌کانی که‌می مادده‌ی زینک له منداڵان:
1. دواکه‌وتنی گه‌شه‌ی مناڵ له کێش و باڵا و توانای فێربون.
2. بێهێزی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و زو زو نه‌خۆش که‌وتن و دوباره‌بونه‌وه‌ی په‌تا و هه‌ڵامه‌ت.
3. که‌می ئیشتها و که‌می کێش.
4. بێهێزی توانای بۆن کردن و تام کردن.
5. دابه‌زینی ئاستی بینین له شه‌ودا.
6. خه‌مۆکی و دڵته‌نگی له منداڵان.
گرنگترین سه‌رچاوه خۆراکییه‌کان:
1. گۆشتی مه‌ڕ و مانگا و قه‌ل.
2. سپێناخ و دومه‌ڵان.
3. نیسک، نۆک و پاقله‌مه‌نیه‌کان.
4. ناو‌کی که‌تان، شوتی، کوله‌که، ده‌نک و زه‌یتی شمڵی.
5. فه‌ریکه‌نۆک، مزره‌سێو، هه‌رمێ، هه‌ڵوژه‌ی سه‌وز، ئۆڤۆكادۆ.
6. هێلکه و شیر.