باوەڕ بەم وشانە مەكە كە لەبارەی هاوسەرگیرییەوە پێتدەوترێت

10:58 - 03/09/2022

8123جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هاوسەرگیری سەركەوتو پێویستی بە متمانە، رێز، خۆشەویستی، قوربانیدان و لێكتێگەیشتن هەیە لە نێوان هەردولادا، ناتوانیت لێیتێبگەیت تا بە كردار نەچیتە ناو پرۆسەكەوە.

چەند وشەیەك هەیە كە بە هەڵە لەبارەی هاوسەرگیریكردنەوە بڵاوبوەتەوە و راست نین، هەربۆیە باوەڕیان پیمەكە.

1. هاوسەرگیری دڵخۆشتدەكات
هەندێك كەس وا بیردەكەنەوە كە دڵخۆشییان ئەو كاتە دەستپێدەكات كە ژیانی هاوسەرگیری پێكدەهێنن، ئەمەش بۆچونێكی هه‌ڵەیە، دڵخۆشی تۆ لەدەستی خۆتدایە لە هەر كوێیەك بیت و لەگەڵ هەر كەسێكدا بیت، هیچ كەس ناتوانێت بەختەوەرت نەكات ئەگەر تۆ خۆت بەختەوەر نەكەیت.

2. هەبونی منداڵ پەیوەندیتان نزیكتر دەكاتەوە
ئەگەر نێوانت لەگەڵ هاوسەرەكەت باش نەبێت، منداڵ ناتوانێت نێوانتان باش بكات و كۆتایی بە كێشەكانتان بهێنێت، لە راستیدا منداڵ فشارێكی زیاتر بۆ سەر ژیانتان دروستدەكات.

3. هاوسەرگیری بكەیت ئیتر بە تەنها نابیت
هەستكردن بە تەنهایی پەیوەندی بەو قەرەباڵغییە نییە كە لە چواردەورتدا هەیە، كارێكی هەڵەیە ئەگەر بتەوێت لەگەڵ كەسانی دیكەبیت بۆئەوەی بەتەنها نەبیت، دەكرێت هەموان لەگەڵت بن و هێشتا هەست بە تەنهایی بكەیت، چونكە تەنهایی هەستە و بۆ پڕكردنەوەی پێویستی بە كەسێكی دروستە.