هۆنیا كەمال و محەمەد شوعاعی كلیپێك بڵاودەكەنەوە

12:07 - 01/09/2022

3875جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هەردو گۆرانیبێژ، محەمەد شوعاعی و هۆنیا كەمال نوێترین ڤیدیۆ كلیپیان بەناوی "خۆم و گیتارەكەم" بڵاوكردەوە.

محەمەد شوعاعی و هۆنیا كەمال نوێترین ڤیدیۆ كلیپیان بەناوی "خۆم و گیتارەكەم" بڵاوكردەوە، كە تێكستی گۆرانییەكە لەلایەن محەمەد شوعاعی نوسراوە و ئاریاس جەڤان و محەمەد شوعاعی ئاوازەكەیان داناوە و لە دەرهێنانی سینا رەنگین كەمانە.

بۆ یەكەمینجارە ئەو دو گۆرانیبێژە كلیپێكی هاوبەش بڵاوبكەنەوە و تا ئێستا هیچ بەرهەمێكیان پێكەوە نەبوە.

محەمەد شعائی یەكێكە لە گۆرانیبێژە نوێیەكان، لە ساڵی 2020 یەكەمین بەرهەمی بڵاوكردەوە، بە گۆرانی "مەجبورم" ناوبانگی پەیداكرد.

هۆنیا کەمال لەدایکبوی شاری سلێمانییە، سەرەتای دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ بەرنامەی کورد ئایدڵ، یەکەمین بەرهەمی دوێتێک بو لەگەڵ ئاریاس جەڤان، ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد، جگە لە کاری هونەری، لە تۆڕە کۆمه‌ڵایەتیەکان وەکو مۆدێلێک دەردەکەوێت.