بەهۆی كۆنسێرتێكی مریەم فارس 6 گەنج دەستگیردەكرێن

11:43 - 01/09/2022

6591جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

لەكاتی كۆنسێرتەكەی مریەم فارس دەزگای ئاساییشی سعودیە رایانگەیاند كە شەش گەنجیان دەستگیركردوە.

دەزگای ئاساییشی سعودیە لە تویتێكدا راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە ئاشكرایانكرد، "پۆلیسی ریاز 6 گەنجیان دەستگیركردوە، كە لە گرتە ڤیدیۆیەكدا دەردەكەوێت لە شوێنێكی گشتیدا شەڕ و پێكدادان لە نێوانیان رودەدات".

ئاماژەیشیان بەوەكرد، "ئەو گەنجانە دەستگیركراون و رێوشوێنی یاساییان لەدژ گیراوەتەبەر، رەوانەی داواكاری گشتی كراون".

هاوكات ئەو گرتە ڤیدیۆیە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە كە تێیدا دەردەكەوێت كۆمەڵێك گەنج ناكۆكی لە نێوانیان رودەدات لەناو كۆنسێرتی هونەرمەندی لوبنانی، مریەم فارسدا.

ئەمە لە كاتێكدایە مریەم فارس لە كێشەدایە لەگەڵ هونەرمەندی لوبنانی، فارس كەرەم، بەهۆی ئەوەی فارس كەرەم بڕیاریدا پاشگەزبێتەوە لەوەی لەگەڵ مریەم فارس كۆنسێرتك لە سعودیە ئەنجامبدات، چونكە وێنەكەی فارس كەرەم بە قەبارەیەكی بچوكتر لە وێنەكەی مریەم فارس دانرابو، ئەمەش كێشەی خستە نێوانیان.

لە نوێترین بڵاكراوەی فارس كەرەم، بۆ مریەم فارسی نوسیوە، "حەز دەكەم ئەو رۆژانەت بیر بخەمەوە كە لە كۆتایی شەودا راتدەكرد بۆئەوەی وێنەیەكم لەگەڵ بگریت ئەوەی دیكەش خۆت باس دەزانیت"، لە وەڵامیشدا مریەم فارس ئاماژەی بەوەكردوە رێكاری یاسایی دژی فارس كەرەم دەگرێتە بەر.