كلیپە نوێیەكەی بانە شیروان بڵاودەبێتەوە

12:33 - 29/08/2022

8568جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

كچە گۆرانیبێژی كورد، بانە شیروان نوێترین بەرهەمی بەناوی "من ئێستا" بڵاوكردەوە.

بانە شیروان لە كەناڵی یوتیوبی خۆی بەرهەمی "من ئێستا"ی بڵاوكردەوە، كە تێكستی گۆرانییەكە لەلایەن بانە و شاباز زەمانی نوسراوە، ئاوازەكەی لەلایەن ئارەش سەلامی و بانە دانراوە، سامەند كاری بەرهەمهێنانی بۆ ئەنجامداوە.

هاوكات بانە ئاشكرایكرد ئەم بەرهەمەی یەكێكە لەو سێ بەرهەمەی كە بڕیاربو لە ئەمساڵدا بڵاویانبكاتەوە، لە داهاتویەكی نزیكدا دو بەرهەمەكەی دیكەشی پێشكەش بە هەوادارەكانی دەكات.

 

بانە، لە ساڵی 2001 لە دایکبوه، کە یەکێک بوە لە بەشداربوانی بەرنامەی کورد ئادیڵ، و توانی سەرکەوتنێکی باش بەدەست بهێنێت، یەکەم کاری کلیپێک بو بە دوێت لەگەڵ گۆرانیبێژ نەڤید زەردی بە ناوی "بڕۆ"، بۆ یەکەمین جارە کلیپێکی تایبەت بەخۆی بڵاودەکاتەوە.