دوەمین دوێتی هەردی سەلامی و ئەفشین شوكری بڵاودەبێتەوە

12:07 - 16/08/2022

7451جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هەردو گۆرانیبێژ، هەردی سەلامی و ئەفشین شوكری دوەمین دوێتیان بەناوی "خۆشم ئەوێی" بڵاوكردەوە.

ئەفشین شوكری لە كەناڵی یوتیوبی خۆی كلیپی "خۆشم ئەوێی" بڵاوكردەوە كە بە دوێت لەگەڵ هەردی سەلامی وتویەتی، لە ئێستادا 90 هەزار بینەری هەیە و لە پلەی نۆیەتی ترێندی عێراقدایە.

تێكست و ئاوازی گۆرانییەكە لەلایەن هەردی سەلامی دانراوە، ئەفشین شوكری كاری ئەڕێنجمێنتی بۆ كردوە، لە دەرهێنانی ناسڕ حەیدەریە.