"پاشای پۆپ" بە مردویی لە ماڵەكەی خۆیدا دۆزرایەوە

02:49 - 15/08/2022

7365جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

زفیكا بێك، كە بە یەكێك لە ناسراوترین گۆرانیبێژەكانی ئیسرائیل دادەنرێت، بەمردویی لە ماڵەكەی خۆیدا دۆزرایەوە و ماتەمینی بۆ راگەیەندرا.

گۆرانیبێژی ناسراوی ئیسرائیل، رفیكا بێك، كە بە "پاشای پۆپ" ناوبانگی پەیداكردوە، لە تەمەنی 72 ساڵیدا كۆتایی بە ژیانی هات، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەبارەیەوە رایگەیاند، "زفیكا خۆی مرد، بەڵام گۆرانی و ئاوازەكانی بۆ چەندین ساڵ دەمێننەوە".

زفیكا لە ساڵی 1949 لەدایكبوە، لە تەمەنێكی كەمەوە دەستی بە كاری هونەری كردوە و ناوبانگێكی جیهانی پەیدا كردوە، بە یەكێك لە باشترین گۆرانیبێژەكانی ئیسرائیل دادەنرا.

هاوكات ئەو گۆرانیبێژە باوكی هاوسەری كوێنتین تارانتینۆ-یە، كە یەكێكە لە ناسراوترین دەرهێنەرەكانی ئەمریكا و خاوەنی خەڵاتی ئۆسكارە.