فیلمی سینەمایی "خۆشەویستی لەسەردەمی کۆڕۆنا" دەست بەکارەکانی دەکات

11:55 - 10/08/2022

2529جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

فیلمی سینەمایی "خۆشەویستی لەسەردەمی کۆڕۆنا" دەست بە کارەکانی دەکات و دەچێتە قۆناغی بەرهەمهێنانەوە.

فیلمی سینەمایی "خۆشەویستی لەسەردەمی کۆرۆنا" کە لە ژانری ئارت کۆمیکە، دەچێتە قۆناغی بەرهەمهێنانەوە، كە لە بەرهەمهێنانی سۆران عوسمانە، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای سۆ مارکێتینگ و کۆمپانیا جیهانییەکان.

ئەم فیلمە نوێیە لە سیناریۆ و دەرهێنانی هونەرمەند شوان عەتوفە، هەریەك لە هونەرمەندان ماهیر حەسەن و ئە‌حمەد جۆڵا و چەندین ئەکتەری بەناوبانگی تر کە لە داهاتودا بینەران پێیان ئاشان دەبن، رۆڵ دەبینن.

فیلمەکە لە هەولێر و بەغدا کاری وێنەگرتنیان بۆ دەکرێت و ماوەی فیلمەکە 90 خولەکە، هەروەها پلاتفۆرمەکانی وەکو نيتفلێکس، ئەپڵ تیڤی پڵەس و ئێچ بی ئۆ، بۆ ئەم پڕۆژەیە لە هەماهەنگیدا دەبن.