هۆكارەكانی كەمیی کۆلاجینی پێست و باشترین سەرچاوەكانی خۆراك

02:12 - 03/08/2022

3324جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

کۆلاجین یەکێکە لە گرنگترین ئەو پڕۆتینانەی لەشی مرۆڤ کە دەورێکی گرنگی هەیە لە هێشتنەوەی پێست بە گەنجی و ڕێگری کردن لە چرچبون و بەخشینی پێستێکی ڕون و جوان، دکتۆر شادیار حه‌مه‌لاو، پزیشکی پسپۆڕی جوانکاری و نەخۆشییەکانی پێست هۆكار و چارەسەری كەمیی كۆلاجینی خستوەتەڕو.

کۆمەڵێك هۆکار هەن کە دەبنە کەمبونەوەی کۆلاجین:
1. تەمەن، مرۆڤ لەسەرو تەمەنی 35 ساڵیەوە بەگشتی ئاستی بەرهەمهێنانی کۆلاجینی کەم دەبێتەوە.

2. کێشانی جگەرەو نێرگەلە و مادە کحولییەکان.

3. زۆر خواردنی شەکر.

4. بەرکەوتنی زۆر و بەردەوامی تیشکی خۆر.

5. چوار مادەی گرنگمان هەیە کە دەوری گرن ئەبینن لە بەرهەمهێنانی کۆلاجیندا ئەوانیش.

باشترین سەرچاوەكانی كۆلاجین:
1. ڤیتامین سی C، کەلە مزرەمەنیەکان و سەوزەکانی وەک بیبەری شیرین هەن.

2. پڕۆتین، کە لە سپێنەی هێلکە و قارچک و کەلەرم هەن

3. گلایسین، کە لە گۆشتی سور و سپی و چەرەسات هەن.

4. کانزای مس لە جگەر و چەرەسات و شوکلاتەی ڕەش هەن.