شیلان ئاكچان و جێگر میدیا بەرهەمێك بڵاودەكەنەوە

12:26 - 03/08/2022

14222جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هونەرمەندی گۆرانیبێژ، جێگر میدیا حسێن بەرهەمێك بە شێوەی سینگڵ تراك لەگەڵ شیلان ئاكچان بڵاودەكاتەوە.

جێگر میدیا لە كەناڵی یوتیوبی خۆی بەرهەمێكی فۆلكلۆری لەگەڵ شیلان ئاكچان بڵاوكردەوە، كە لە تێكست و ئاوازی هونەرمەدی كۆچكردو، حەسەن زیرەكە، ئاریۆس كاری میوزیكی بۆ ئەنجامداوە.

بۆ یەكەمینجار جێگر و شیلان بەرهەمێكی هاوبەش بڵاوبكەنەوە و پێشتر هیچ دوێتێكیان نەبوە.

شیلان ئاكچان لەگەڵ ئەوەی پیشەی سەرەكی خۆی پێشكەشكارە، خاوەنی چەند بەرهەمێكی هونەرییە.