سەمیرا كارزان "موعجیزە" بڵاودەكاتەوە

11:11 - 03/08/2022

6953جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

خانمە گۆرانیبێژ، سەمیرا كارزان كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە بەناوی "موعجیزە".

سەمیرا كارزان لە كەناڵی یوتیوب كلیپی "موعجیزە"ی بڵاوكردەوە، رێباز شەمامیی هاوسەری لە كلیپەكەدا بەشدارە، بەرهەمەكەی لە تێكست و ئاوازی كیان خوسرەوییە، ناسڕ حەیدەری كاری دەرهێنانی بۆ كردوە.

هاوكات ئەو خانمە گۆرانیبێژە پلانی ئەوەی هەیە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە كۆنسێرتێك لە شاری هەولێر و سلێمانی بۆ هەوادارەكانی ساز بكات.