خانمە هونەرمەندێكی كورد دەبێت بە باڵاپۆش و واز لە گۆرانیوتن دەهێنێت

12:01 - 30/07/2022

17416جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

خانمە گۆرانیبێژی كورد، دیلانار یەڵدز وازی لە گۆرانیوتن هێنا، تەواوی بەرهەمەكانی سڕییەوە و بو بە باڵاپۆش.

دیلانار یەڵدز، كە ماوەی چەند ساڵێكە وەكو هونەرمەند دەركەوتوە، لە رێگەی لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆی خۆی بە سەرپۆشەوە بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد كە بە تەواوی دەستی لە كاری هونەری هەڵگرتوە و بوە بە باڵاپۆش.

هاوكات ئەوەشی خستەڕو، ئەم كارەی بە مەبەستی پەیداكردنی ناوبانگ نییە، بەڵكو ئەوە شتێكە كە لە نێوان خۆی و خودایە، لە ئەمڕۆوە بڕیار دەدات تەنها بۆ خودا بژی و چیتر هونەرمەند نییە.

دیلانار یەلدز، لەدایکبوی باکوری کوردستانە، لە شاری ئیستانبوڵ گەورە بوە و خوێندنی تەواوکردوە، ساڵانێکی کەمە لە بواری هونەریدا دەرکەوتوە خاوەنی چەند بەرهەمێکە.