خەندان لایف
خانمە هونەرمەند و گۆرانیبێژی لوبنانی، كارول سەماحە لە یادی 50 ساڵەی لەدایكبونیدا بەچكە شێرێكی وەكو دیاری پێشكەش دەكرێت.
كارول سەماحە لە دوای ئەنجامدانی یادی لەدایكبونی، ڤیدیۆیەكی خۆی بڵاوكردەوە لە یەكێك لە ستۆدیۆكانی گۆرانی تۆماركردندا، بەچكە شێرێكی بەدەستەوە كە وەكو دیاری لە یادی لەدایكبونی پێی دراوە و وتی، "نامۆترین دیارییە كە تا ئێستا پێمدرابێت".
مانای ئەو دیارییەش ئەوەیە كە بورجی كارول سەماحە شێرە، هەر لەبەر ئەمەش ئەوەی پێدراوە.
هاوكات كارول ئەوەشی رونكردەوە كە شێرەكە راهێنەری تایبەتی خۆی هەیە و لە ماڵەكەی خۆیدا بەخێوی ناكات، بەڵكو بەچكە شێرەكە لەگەڵ دایكیدا دەژی و لە باخچەی ئاژەڵان چاودێری دەكرێت.
کارول، لەدایکبوی ساڵی 1972، خەڵکی لوبنانە و ماستەری هەیە لە گۆرانی و شانۆدا، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، جگە لەکاری گۆرانی وتن کاری نواندنیش دەکات، جگە لەوەی سەماکارێکی شارەزایە و خاوەنی لەشولارێکی سەرنجڕاکێش و رێکە، لەساڵی 2013 هاوسەرگیری دەکات لەگەڵ پیاوێکی میسری بەناوی وەلید مستەفا لەساڵی 2015 دەبێتە خاوەنی کچێک بەناوی تالا.