بە وێنە و ڤیدیۆ.. شاجوانی عێراق بۆ ساڵی 2022 هەڵدەبژێردرێت

09:23 - 28/07/2022

18592جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

بەلسەم حسێن، خانمە پێشكەشكار و مۆدێل وەكو شاجوانی عێراق بۆ ساڵی 2022 هەڵبژێردرا و چوار هاوەڵیشی بۆ دەستنیشانكرا.

شەوی رابردو، مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوانی ساڵی 2022 بەڕێوەچو، كە تێیدا بەلسەم حسێن كە بە شاجوانی بەغدا كەرەخ هەڵبژێردرابو، توانی ببێت بە براوەی نازناوی شاجوانی عێراق بۆ ساڵی 2022.

بەلسەم حسێن لەگەڵ ئەوەی وەكو شاجوانی عێراق هەڵبژێردرا، خۆی ئامادە دەكات بۆئەوەی بەشداری مەراسیمی شاجوانی گەردون بكات و دوبارە نازناوەكە بەدەستبهێنێتەوە.

بەلسەم حسێن تەمەنی 26 ساڵە و وەكو پێشكەشكار لە كەناڵێكی عەرەبی كاردەكات، هاوكات لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش بەردەوام چالاكییەكانی بڵاودەكاتەوە.