هەرگیز كاتەكانت بە هەدەر مەدە بۆ ئەنجامدانی ئەم كارانە

01:50 - 09/07/2022

13325جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

كات گرنگترینە لە ژیانی هەر كەسێكدا، وە ژیان زۆر كورتە بۆئەوەی بەسەریبەریت لە ئەنجامدانی هەندێك كاردا كە پەشیمانی لەدوابێت و ئەنجامی نەبێت.

گرنگ نییە چی دەكەیت، بەڵام هەرگیز ژیانت بەهەدەر مەدە لە ئەنجامدانی ئەم كارانەدا.

1. رازیكردنی كەسانی دیكە
گرنگ نییە چەند هەوڵبدەیت و چەند كەسێكی نایاب بیت، هیچ كاتێك ناتوانیت هەموان لە خۆت رازیبكەیت، هەربۆیە هەوڵدان بۆ ئەم كارە تەنها كاتت دەبات و ئەنجامت پێنادات.

2. ناچاركردنی كەسێك كە خۆشیبوێیت
خۆشەویستی شتێكە كە بە زۆر ناكرێت، رەنگە هەوڵەكانی سەرەتا كاریگەری هەبێت بۆ ئەوەی وا لە بەرامبەرەكەت بكەیت خۆشیبوێیت، بەڵام ناتوانیت ناچاری بكەیت.

3. بەردەوام نیشاندانی ژیانت
ئێمە لە جیهانی دیجیتاڵدا دەژین، بە ئاسانی دەتوانیت كەسێك ببینیت  لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە كە هەزاران كیلۆمەتر لە تۆوە دوربێت، ئەمەش وادەكات ئالودەی ئەوە بیت بەردەوام ژیانی خۆت نیشان بدەیت و خۆت دەربخەیت، ئەمەش پەستانێكی زۆر دەخاتە سەرت و وادەكات لە ژیانێكی هەڵەدا بژیت ئەگەر بە ئاگا نەبیت.

4. ئەنجامدانی ئەو كارانەی ئارەزوت لێی نییە
رەنگە وا بیربكەیتەوە كە دەتوانیت خۆت لەگەڵ دۆخەكان بگونجێنیت، بەڵام ئەمەش بۆ هەمو كات راست نییە، زۆركات بەسەربردنی ژیانت لە ئەنجامدانی كۆمەڵێك كار كە ئارەزوت لێی نییە، بۆ هەمو ژیانت پەشیمانت دەكاتەوە.