رەیان ژیانی هاوسەرگیری پێكدەهێنێت

04:03 - 02/07/2022

11306جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

ئیبرو شاهین، كە لە درامای "پەیمان شكێن" بە رۆڵی رەیان ناسرا، ژیانی هاوسەرگیری پێكهێنا.

ئیبرو شاهین، كە لە یادی 28 ساڵەی لەدایكبونیدا، ئەڵقەی دەستگیرانداری لەگەڵ جێدی عوسمان، یاریزانی باسكە گۆڕییەوە، دوێنێ هەینی لە مەقدۆنیا هاوسەرگیریان كرد، دواتریش وێنەكانیان لە تۆڕە كۆمەلایەتییەكان بڵاوكردەوە.

ئەو دو هاوسەرە كە بۆ ماوەی دو ساڵ بو خۆشەویستی یەكتربون، بڕیارە لە 7ی ئەم مانگە ئاهەنگی هاوسەرگیری سازبكەن بە ئامادەبونی هاوڕێ و كەسە نزیكەكانیان.

ئبیرو شاهین لە ساڵی 1994 لە ئیستانبوڵ لەدایكبوە، یەكەمین دەركەوتنی لە فیلمێكی سینەمایی بو بەناوی "Kan Parası" لە 2016، دواتر بە رۆڵی رەیان زیاتر ناسرا، هەر بۆ ئەو رۆڵەشی خەڵاتی باشترین ئەكتەری 2020-ی وەرگرت.