كەسێك هەڵدەكوتێتە سەر ماڵی ئاریانا گراندی و هەڕەشەی لێدەكات

11:59 - 29/06/2022

3347جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

خانمە گۆرانیبێژی ئەمریكی، ئاریانا گراندی لە یادی 29 ساڵەی لەدایكبونیدا لەلایەن پیاوێكەوە هەڵكوترایە سەر ماڵەكەی، دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركرا.

بە پێی هەواڵێكی TMZ، ئاریانا گراندی كاتێك ئاهەنگی بۆ یادی 29 ساڵەی لەدایكبونی گێڕاوە، لەلایەن ئارون براون، كە پێشتر چەند جارێك هەڕەشەی لە ئاریانا كردبو، هەڵكوترایە سەر ماڵەكەی لە كالیفۆڕنیا، بەڵام ئاریانا لەو ساتەدا لە ماڵەكەی نەبو و دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركرا.

براون لە سێپتەمبەری ساڵی 2021 جارێكی دیكە بە چەقۆیەكی گەورەوە هەرەشەی كوشتنی لە ئاریانا و پاسەوانەكەی كردبو و دواتریش بە تۆمەتی هەڕەشەكردن دەستگیركرا، بەڵام دوبارە گەڕایەوە.

سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كە ئاریانا پاش ئەو روداوە ترسێكی زۆری لەدڵدا دروستبوە و لە لەدەستدانی خێزانەكەی دەترسێت.