چۆن كەسایەتییەكی بەهێز و كاریگەر دروستبكەیت؟

02:41 - 27/06/2022

4468جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

بیركردنەوە لە گەشەكردن و بەهێزكردنی كەسایەتیت، واتای ئەوەی یەكەمین هەنگاوت ناوە بۆئەوەی متمانەت بە خۆت هەبێت كە دەتوانیت ببیت بە كەسێكی كاریگەر لە كۆمەڵگەدا، رەنگە ئەم هەوڵە كاتی بوێت، بەڵام مەحاڵ نابێت ئەگەر ئەم چەند هەنگاوە جێبەجێ بكەیت.

1. خۆت بناسە و خۆت بەو شێوەیەی كە هەیت قبوڵ بكە، ئەمەش وادەكات هیچ كەموكورتییەكی خۆت نەبێت بە خاڵی لاوازت.

2. گرنگی بە شێوەی دەركەوتنت بدە، بێگومان بەو واتایە نایەت كە بیر لەوە بكەیتەوە شێوەی جەستە و روخسارت بگۆڕیت، بەڵكو بەو واتایە دێت بایەخ بە جلپۆشین و رێكخستنی قژت بدەیت، ئەمەش وزەی ئەرێنیت پێدەدات.

3. بیركردنەوەی خۆتت هەبێت، هەمیشە لاسایی كەسانی دیكە مەكەرەوە، بەڵكو خاوەنی بیروڕای خۆت بە، تەنانەت ئەگەر بیركردنەوەكەت لە كەسانی دیكەش جیاوازبو شەرم مەكە لەوەی بیڵێیت.

4. كەسانی نوێ بناسە، ئەمەش وادەكات بە كەلتور و شێوازی ژیانە جیاوازەكان ئاشنا بیت و كاریگەری ئەرێنیت لەسەر جێدەهێڵێت.

5. بخوێنەرەوە، لە تەواوی بوارە جیاوازەكان، زانیارییەكانت زیاد بكە و ئاستی رۆشنبیریت بەرز بكەرەوە.

6. گوێگرێكی باش بە، بەڵام "گوێبگرە بۆئەوەی تێبگەیت، نەك وەڵام بدەیتەوە".

7. كار لەسەر بەكارهێنانی زمانی جەستەت بكە، شێوازی رۆیشتن و هەستان و دانیشتنت بزانە چۆنە، بەردەوام پشت و شانت رێك رابگرە و لە كاتی قسەكردن تەماشای چاوی بەرامبەرەكەت بكە.

8. خۆت بە، لاسایی كەسانی دیكە مەكەرەوە، سروشتی خۆت دەربخە و متمانەت بە خۆت هەبێت.