چۆن روخسارت قەڵەو بكەیت بێ ئەوەی نەشتەرگەری بكەیت؟

03:37 - 26/06/2022

10351جار خوێندراوەتەوە

خەندن لایف

بەشێك لە خانمان ئارەزو دەكەن روخسارێكی قەڵەویان هەبێت كە بە شێوەیەكی سروشتی دەربكەوێت و ناچار نەبن نەشتەرگەری بكەن، ئەمەش چارەسەری هەیە و بە چەند رێگەیەكی سادە دەتوانیت بگەیت بەوەی دەتەوێت.

1. تۆوی كەتان
ئەگەر هەر سێ رۆژ جارێك یەك كەوچكی بچوك تۆوی كەتان بخۆیت، یارمەتیت دەدات روخسارت قەڵەو بێت، دەتوانیت تێكەڵی خۆراكەكانتی بكەیت.

2. هەنگوین
هەندێك ئاوی گەرم بكەرە ناو كوپێكەوە، پاشان یەك كەوچك هەنگوین و ئاوی نیو لیمۆی تێبكە، بە باشی تێكەڵی بكە، هەمو بەیانیەك ئەم گیراوەیە بخۆرەوە.