خەندان لایف
زۆر كەس نیگەرانی ئەوەن كە لە وەرزی هاویندا كێشی جەستەیان زیاد دەكات و نازانن بە دیاریكراوی هۆكاری چییە تا چارەسەری بكەن، دکتۆر کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراک شەش هۆكاری قەڵەوی لە وەرزی هاویندا بڵاوكردوەتەوە.
1. خواردنی بڕێکی زۆر دۆندرمه و سارده‌مه‌نی
نیو قاپ دۆندرمه بڕی 230 کالۆری تێدایه، به کرێم و قاوه بڕی 730 کالۆری تێدایه؛ ئه‌مه‌ش بڕێکی زۆره بۆ نمونه یه‌ک كاتژمێر ڕاکردنی خێرا و به‌رده‌وام پێویسته بۆ سوتاندنی بڕی 600 کالۆری.
2. زۆر خواردنه‌وه‌ی بیبسی و کۆلا و خواردنه‌وه گازیه‌کان:
چونکه ده‌وڵه‌مه‌ندن به وزه ؛ ته‌نانه‌ت بیبسی و کۆلای دایت که وزه‌یان تێدا نییه ده‌بنه هۆی قه‌ڵه‌وی.
3. زۆر خواردنی فاست فود
وه‌ک گه‌س و هه‌مبه‌رگر و بیتزا؛ هه‌روه‌ها زیاتر بونی خواردن له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ له چێشتخانه و ڕێستۆرانته‌کان که خواردنه‌کانیان به‌شی زۆری چه‌وره و به تایبه‌ت که چونه ده‌ره‌وه‌کان له هاوین دا هه‌موی ده‌خرێته شه‌وه‌وه به هۆی گه‌رماوه.
4. زۆر خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌ت و ئاوی میوه‌ی فرێش:
که بڕێکی زۆر وه‌زه‌یان تێدایه و ڕیشاڵیان تێدا نییه و نیوه‌ی ڤیتامین و کانزا و مادده دژه ئۆکساندنه‌کانی تێدا نه‌ماوه.
5. وه‌رزش نه‌کردن
که‌مبونه‌وه‌ی جوڵه و ڕویشتن به‌پێ و دانیشتن و به سه‌ربردنی کاتێکی زۆر به دیار ئینته‌رنێت و مۆبایل و یارییه ئه‌لکترۆنییه‌کان.
6. تێک چونی خەو
یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکانی زۆری کێشە لە ئێستادا.