چۆن وا لە منداڵەكەت كەیت گرنگی بە خاوێنی خۆی بدات

01:37 - 25/06/2022

2629جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

بۆئەوەی منداڵەكەت كەسێكی پاكوخاوێن دەربچێت لە داهاتودا، پێویستە لە تەمەنێكی كەمەوە فێری چەند هەنگاوێكی بكەیت بۆئەوەی بتوانێت خاوێنی خۆی رابگرێت و پێویست نەكات بەردەوام تۆ ئاگاداریبیت.

1. شتنی دەستەكان هەنگاوێكی گرنگە، پێویستە بەردەوام بە بیری بهێنیتەوە لە پێش خواردن و دوای خواردن دەستی بشوات، یان ئەو كاتانەی دەستی بە شتێكی ناخاوێن داوە یان لە دەرەوە گەڕاوەتەوە.

2. لە كاتی كۆكە و پشمە فێری بكە دەست بە دەمولوتییەوە بگرێت بە كلینێكسێك، راستەوخۆش دەستەكانی بشوات.

3. بەیانیان كە لە خەو هەڵدەستێت فێری بكە دەموچاوی بشوات، شەوان و بەیانیانیش ددانەكانی بشوات.

4. گرنگە لە تەمەنی شەش ساڵییەوە فێری منداڵەكەت بكەیت خۆی خۆی بشوات، بەڵام سەرەتا لە ژێر چاودێری خۆتدا تا بە تەواوی فێردەبێت.

5. پێویستە فێری بكەیت بەیانیان قژی شانە بكات هەروەها ئەو كاتانەی كە لە ماڵەوە دەردەچێت.