خەندان لایف
فەهریە ئێڤجێن و بوراك ئۆزجیڤیت جارێكی دیكە دەبن بە دایك و باوك و چاوەڕێی هاتنە دنیای دوەمین منداڵیان دەكەن.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، خانمە ئەكتەری ناسراوی توركیا، فەهریە ئێڤجێن لە سێیەمین مانگی دوگیانیدایە و لەگەڵ بوراك ئۆزجیڤیت چاوەڕێی هاتنە دنیای دوەمین منداڵیان دەكەن.
ئەو دو هاوسەرە خاوەنی منداڵێكی دیكەن بە ناوی كاران، لە چەند مانگی رابردوش ئاهەنگی سێیەمین ساڵی لەدایكبونیان بۆكردەوە.
بوراک و فەهریە دوای چەند مانگێك لە پەیوەندی خۆشەویستی لە ساڵی 2017 ژیانی هاوسەرگیریان پێكهێنا و لە ئێستادا سەرقاڵن بە كارە هونەرییەكانیانەوە.