خەندان لایف
گۆرانیبێژی كورد نارۆس كە بە "نارۆس كینگ" ناسراوە، بەرهەمێكی نوێی لەگەڵ بانی بڵاوكردەوە.
نارۆس لە كەناڵی یوتیوبی خۆی كلیپی "یەڵا"ی لەگەڵ گۆرانیبێژ بانی، بە هەردو زمانی ئەلبانی و كوردی بڵاوكردەوە، كە هەردوكیان تێكست و ئاوازی گۆرانییەكەیان داناوە.
ئەم كلیپە یەكەمین بەرهەمی بانی و نارۆسە، پێشتر هیچ بەرهەمێكی هونەریی هاوبەشیان بڵاونەكردوەتەوە.