ئاوێتەی سروشتی بۆ چارەسەری خاڵە رەشەكانی سەر لوت

03:27 - 07/06/2022

6890جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

خاڵە رەشەكانی سەر لوت، گرفتێكی باوی پێستە لە پیاوان و خانمان، لە ئەنجامی كۆبونەوەی چەوری لەسەر پێست دروستدەبێت و پێویستی بە چارەسەر هەیە بۆئەوەی پێستت بە جوانی و خاوێنی دەربكەوێت.

دەتوانیت سود لەم پێكهاتانە وەربگریت.

1. شەكر و زەیتی زەیتون
نیو كوپ شەكری قاوەیی و 1\4ی كوپێك زەیتی زەیتون تێكەڵ بكە، بیدە لە پێستت بە خاوێنی، بەشێوەی بازنەیی مەساجی پێبكە بۆ چەند خولەكێك، زیاتر سەرنجت لەسەر ناوچەوان، چەناگە و رومەتەكان بێت، دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.

2. شەكر و لیمۆ
ئاوی یەك لیمۆ لەگەڵ كەوچكێك شەكر تێكەڵ بكە، بە سەری پەنجەكانت بیدە لە پێستت بەتایبەتی ئەو شوێنانەی خاڵی رەشی پێوەیە، چاوەڕێ بكە بە تەواوی وشك بێتەوە، دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ.