بۆ یەكەمینجار مێگان ماركڵ و شازادە هاری وێنەی كچەكەیان بڵاودەكەنەوە

01:39 - 07/06/2022

8852جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پاش ساڵیك لە هاتنە دنیای، بۆ یەكەمینجار وێنەی لیلیبێت، كچەكەی مێگان ماركڵ و شازادە هاری بڵاوبوەوە.

هەردو ئەندامی پێشوی خێزانی شاهانەی بریتانیا، شازادە هاری و مێگان ماركڵ، كە لە ئێستادا لە ئەمریكا دادەنیشن، نوێترین وێنەی كچەكەیان لەدوای یادی لەدایكبونی بڵاوكردەوە، كە وێنەكە لە میانەی سەردانكردنیان بۆ بریتانیا بە مەبەستی بەشداریكردن لە مەراسیمی  "Platinum Jubilee"ی شاژن گیراوە.

هەفتەی رابردو، بۆ یەكەمینجار شاژن ئێلیزابێس دەرفەتی ئەوەی بۆ ڕەخسا كە چاوی بە كوڕەزازاكەی بكەوێت، كە لە كالیفۆڕنیا هاتوەتە دنیاوە.

ئەمە لە كاتێكدایە لە رێكەوتی 4ی حوزەیرانی ساڵی رابردو، مێگان ماركڵ و شازادە هاری بەخێرهاتنی دوەمین منداڵیان كرد، هاوكات ئەو دو هاوسەرە ناوی "لیلیبێت دایانا"یان بۆ منداڵەكەیان هەڵبژارد، كە بەشی یەكەمی لە ناوی شازادە دایانا و بەشی دوەمی لە ناوی شاژن ئێلیزابێس-ەوە هاتوە.