رامی عەیاش كەسێكی نزیكی لەدەستدا

12:16 - 07/06/2022

3468جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

ئەبو شادی رامز ستامی ئەبو عەیاش، باوكی هونەرمەندی لوبنانی، رامی عەیاش بەهۆی نەخۆشییەوە مرد.

رامی عەیاش لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام مردنی باوكی راگەیاند، لەلایەن بەشێكی زۆر لە هەوادارەكانییەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەكرا و بۆ ماوەیەك لە كارە هونەرییەكانی دوردەكەوێتەوە.

رامی عەیاش لە چەند هەفتەی رابردو باسی لەوەكرد گەورەترین خەمی لە رۆژی مردنی دایكی بوە، كە لە ساڵی 2014 مردوە.

رامی عەیاش لەدایکبوی 1980، یەکێکە لە ناودارترین گۆرانیبێژەکانی لوبنان و ساڵانێکی زۆرە کاری هونەری دەکات، لە 2013 هاوسەرگیری لەگەڵ دالیا سەعید دیزاینەری ناسراوی لوبانی دەکات و دەبنە خاوەنی کوڕێک و كچێك.