خەندان لایف
خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی، نانسی عەجرەم بەشێوەیەكی جیاواز یادی لەدایكبونی كردەوە و لە رێگەی گۆڕینی شێوەی خۆیەوە ویستی ئەزمونێكی جیاواز تاقیبكاتەوە.
نانسی عەجرەم لە لاپەرە فەرمییەكانی خۆیەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڤیدیۆیەكی خۆی بڵاوكردەوە و تێیدا نوسویەتی، "خۆیەتی یان نا؟، بە رێگەیەكی تایبەت یادی لەدایكبونم كردەوە".

لەو ڤیدیۆیەدا نانسی رەنگی پێستی گۆڕیوە لە رێگەی ماكیاژەوە، باڕۆكەیەكی كردوەتە سەری و چاویلكەیەكی لەچاوكردوە بۆئەوەی نەناسرێتەوە پاشان بەناوی شەقامەكانی بەیروتدا دەگەڕێت و كاردانەوەی خەڵكی تۆماركردوە.
هەندێك لەو كەسانە لە ڤیدیۆكەدا دەركەتون نانسی ناناسنەوە، هەندێكی دیكەیان بە گومانەوە تەماشا دەكەن و نازانن ئەو كەسە نانسی خۆیەتی یان تەنها شێوەی لەو دەچێت.
لەلایەن بەشێكی زۆر لە هەوادارەكانییەوە پیرۆزبایی لێكرا و هەندێك دیكەیان سەرسامی خۆیان بۆ ئەو بیرۆكە جیاوازە دەربڕی كە تا ئێستا هیچ هونەرمەندێكی دیكە تاقینەكردوەتەوە.