هێلی لەڤ بە بەرهەمێكی نوێوە دەگەڕێتەوە

12:29 - 18/05/2022

2952جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

خانمە گۆرانیبیژ، هێڵی لەڤ بە بەرهەمێكی نوێی هونەرییەوە بەناوی "كوردیش باربی" دەگەڕێتەوە ناو هونەر.

هێڵی لەڤ لە لاپەرە فەرمییەكانی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ترایلەری نوێترین كلیپی بەناوی "كوردیش باڕبی" بڵاوكردەوە، یەكەمین بەرهەمی ئەمساڵییەتی، لە 20ی ئەم مانگە تەواوی بەرهەمەكەی بڵاودەكاتەوە.

هێڵی كۆتا بەرهەمی لە ساڵی رابردو بڵاوكردەوە بەناوی "مشتاكلك" بە دوێت لەگەڵ محەمەد سالم، لە ئێستادا 57 ملیۆن بینەری هەیە لە یوتیوب.

هێلی لەڤ ناوی ڕاستەقینەی "هێلان عەبدوڵا" لەدایکبوی ساڵی 1988، بە زمانی ئینگلیزی گۆرانی دەڵێت، لە ئێستادا خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، توانیویەتی هەوادارێکی زۆر لە جیهاندا بەدەستبهێنێت، وەک نوێنەری کورد بەشداری چەند فیستیڤاڵێکی هونەری جیهانی کردوەو بانگهێشت کراوە.