خەندان لایف دوای 16 ساڵ له‌نمایشكردنی شانۆیی "هێشتا قسه‌كانمان ته‌واو نه‌كردوه" له‌شاری سلێمانی، دوباره هه‌مان شانۆگه‌ری و له‌ڕێگه‌ی ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی دیكه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نمایشده‌كرێت و ده‌چێته كێبڕكێی فێستیڤاڵی شانۆیی سه‌قزه‌وه. شه‌هێن سابر، به‌رپرسی راگه‌یاندنی تیمی شانۆیی هاوڕێیانی گهزیزهب خەندان لایف-ی راگەیاند، "دوای 16 ساڵ له‌نمایشكردنی شانۆیی هێشتا قسه‌كانمان ته‌واو نه‌كردوه، جارێكی دیكه بهگڕوتێنێكی دیكه‌وه گروپێك له هونه‌رمه‌ندان له رۆژهه‌لاتی كوردستان هه‌ڵده‌ستن به‌دوباره نمایشكردنه‌وه‌ی شانۆگه‌ریه‌كه كه له‌نوسینی گه‌زیزه عومه‌ره و به‌ر له 16 خۆی كاری ده‌رهێنانی بۆ كردوه". وتیشی، "شانۆگه‌ریه‌كه له 17همین فێستیڤاڵی سه‌قز نمایشكرا، جگه له‌وه‌ی گه‌زیزه عومه‌ر وه‌ك میوان بۆ بانگهێشتكرا، وه‌ك ژنێكی به‌ئه‌زمون و مامۆستا و دایكی شانۆ له باشوری كوردستان پێشوازیه‌كی گه‌رمی لێكرا، كاره‌كه‌شی چوه ناو كێبڕكێی ئه‌و شانۆگه‌ریانه‌ی له فێستیڤاڵه‌كه‌دا نمایشكران". سه‌باره‌ت به‌ناوه‌ڕۆكی شانۆگه‌ریه‌كه شه‌هێن سابیر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ناوه‌ڕۆكی ئه‌م شانۆگه‌ریه باس له‌دۆسیه‌ی ژنان ده‌كات، پاش 16 ساڵ و جیا له باشوری كوردستان، له‌شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵات ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی دیكه به‌تایبه‌ت ده‌رهێنه‌ر و شانۆكار فه‌ره‌یدون ئه‌حمه‌دی هه‌ڵده‌ستێت به‌دوباره ده‌رهێنانی ئه‌و ده‌قی شانۆگه‌ریه.