خەندان لایف
كاتێك بڕیار دەدەیت گۆڕانكاری بكەیت، پێویستە بزانیت كە كاتی پێوستە و ناتوانیت بە رۆژێك یان دو رۆژ ئەنجامێكی باش بەدەستبھینیت، بەڵكو پێویستی بە كاتی درێژخایەن هەیە.
چەند كارێك هەیە ئەگەر بۆ ماوەی یەك مانگ هەمو رۆژێك لەسەری بەردەوام بیت، گۆڕانكاری گەورە لە خۆتدا دەبینیت.
1. هەمو رۆژێك نیو كاتژمێر وەرزش بكە، ئەگەر وەرزشەكە سادەش بێت وەكو بە پێ رۆیشتن یان پاسكیلسواری.
2. دو لیتر ئاو بخۆرەوە لە هەر 24 كاتژمێرێكدا.
3. بەیانیان بە ئاوی سارد روخسارت بشۆ.
4. خواردنی تەندروست بخۆ، رێژەی چەوری، شیرینی و خوێ كەمبكەرەوە.
5. رۆژانە 6 بۆ 8 كاتژمێر بخەوە.
6. بە ئەرێنی بیر لە روداو و بابەتەكان بكەرەوە و لایەنە نەرێنییەكەی پشتگوێ بخە.
7. لە پەیوەندیی ناتەندروست بڕۆرە دەرەوە، كات لەگەڵ ئەو كەسانەی بەسە مەبە كە واتلێدەكەن بە نەرێنی بیر لە خۆت بكەیتەوە.
8. بەكارهێنانی ئامێرە تەكنەلۆژییەكان كەمبكەرەوە، ئەگەر رۆژانە كاری گرنگیشت هەیە، نیو كاتژمێر بۆ 1 كاتژمێر زیاتر بەكاریمەهێنە.