بۆ خانمان.. لەم وەرزەدا واز لەم چەند خوە بهێنە

12:10 - 11/05/2022

8745جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف


هەمو خانمێك حەز دەكات لە هەمو وەرزەكان درەوشاوە و جوان دەربكەوێت، هەربۆیە دەبێت بزانێت چۆن بە پێی وەرزەكان گرنگی بە خۆی بدات، واز لە هەندێك خوی ناتەندروست بهێنێت.

ماڵپەڕیی boldsky پێنج خوی بڵاوكردوەتەوە كە پێویستە خانمان لەم وەرزەدا وازیلێبهێنن.

1. دانیشتن لەبەردەمی تیشكی خۆر، كە بۆ ماوەیەكی زۆر خۆر لە قژ و پێستی بدات، ئەمەش وادەكات بەشێكی زۆر لە ڤیتامینەكان و پرۆتینی قژی لەدەستبدات، باشترە كڵاو و دژە خۆر بەكاربهێنێت.

2. مانەوە لە مەلەوانگە بۆ ماوەیەكی زۆر، دەبێتە هۆی وشكبونی قژ.

3. گەرماوكردن بە ئاوی زۆر گەرم، پێست چرچ دەكات، چەوری قژ و پێست لەناودەبات، باشترە لەبری ئەوە بە ئاوی سارد یان شلەتێن خۆتبشۆیت.

4. قژ بەستن بە توندی، دەبێتە هۆی شكانەوەی تاڵەكانی قژ و هەڵكەندنیان.

5. بەكارهێنانی هەمان دژە خۆر كە لە زستاندا بەكاریدەهێنیت، ئەمەش زیانی هەیە، چونكە پێویستە UVی دژە خۆرەكە لە وەرزی هاوین و زستاندا جیاوازبێت.