یاسەمین سەبڕی بە جیابونەوەی لە هاوسەرەكەی هەموان شۆك دەكات

11:27 - 05/05/2022

7366جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

خانمە ئەكتەری میسڕی، یاسەمین سەبڕی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان تەواوی وێنەكانی خۆی و هاوسەرەكەی سڕییەوە، ئەحمەد ئەبو هەشیمە هاوسەریشی هەمان كاری كرد، ئەمەش دەنگۆی جیابونەوەیان تەواوی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی داگیركرد.

یاسەمین سەبڕی، دوێنێ چوارشەممە بۆ میدیاكانی میسڕی پشتڕاستكردەوە، كە خۆی و هاوسەرەكەی جیابونەتەوە و چیتر پەیوەندیان نەماوە، هەر ئەمەش هۆكاربوە بۆئەوەی وێنەكانی یەكتر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بسڕنەوە.

ئەو دو هاوسەرە لە ساڵی 2020 هاوسەرگیریان كرد، ژیانێكی دور لە چاوی میدیاكانیان بەسەر برد تا ئەو كاتەی بە هەواڵی جیابونەوەیان هەموانیان توشی سەرسوڕمان كرد.

یاسەمین سەبری، یەكێكە لەگۆرانیبێژە ناودارەكانی میسر، لە ساڵی 1988 لەدایكبوە، سەرەتای دەركەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2013، زۆرجار بەدەركەوتنە جیاوازەكانی كاردانەوەی زۆری دروست كردوە.