خەندان لایف
خانمە ئەكتەری درامای "بوكی ئیستانبوڵ"، ئاسڵی ئەنڤەر لە بازرگانی تورك، ئۆنەر جیابوەوە.
ئاسڵی ئەنڤەر، پاش تێپەڕینی پێنج مانگ بەسەر پەیوەندیی لەگەڵ ئۆندەر ئۆزتارهان، لەناكاو جیابونەوە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان یەكتریان "ئەنفۆڵۆو" كرد، هیچ رونكردنەوەكەیان لەوبارەیەوە بڵاونەكردەوە.

ئەمە لە كاتێكدایە پێشتر ئاسڵی لەبارەی پەیوەندی خۆی لەگەڵ ئەو بازرگانە رایگەیاندبو كە نێوانیان زۆر باشە، تەنانەت چاویان بە خێزانی یەكتر كەوتوە و پەیوەندییەكی نزیكیان هەیە پێكەوە.
ئەو خانمە ئەكتەرە پێشتر هاوسەرگیری لەگەڵ مورات بۆز كردبو، بەڵام جیابونەوە و لەبارەی هۆكاری جیابونەوەیان وتی، "دڵپیسی زۆر وایكردوە نێوانیان تێكبچێت و جیابنەوە".
ئاسڵ لەدایکبووی ساڵی 1984 ناوی تەواوی "ئایتان ئاسڵ ئەنورە، دەرچوی پەیمانگای هونەرە جوانەکانە، بەشداری لە چەندین فیلم و درامای بەناوبانگی تورکیادا کردوە، جارێک ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە.
